دەقی وتەکانی مامۆستا پیرانی بەم چەشنەیە:
ئیزن دەخوازم قسەکانم بە ئیلهام لە ئایەتی «وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِیبَینَ لَهُمْ فَیضِلُّ اللَّهُ مَن یشَاءُ وَیهْدِی مَن یشَاءُ وَهُوَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ» ﴿ئیبڕاهیم:٤﴾ پێشکەش بکەم. نیعمەتی هیدایەت دوای نیعمەتی ژیان لە گرینگترین و بەنرخترین نیعمەتەکانی خوا هەژمار دەکرێ کە تایبەت بەو بەندانەیە کە وشیارانە لەسەر ڕێگای ڕاست و ڕێنماییەکان و فەرمانەکانی خوای گەورە هەنگاو دەنێنەوە. قوڕئانی پیرۆز دەفەرموێت: «وَاللَّهُ یدْعُو إِلَىٰ دَارِ السَّلَامِ وَیهْدِی مَن یشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِیمٍ» ﴿یوونس:٢٥﴾
خوای گەورە مرۆڤ بانگ دەکا بەرەو ئیمان و بڕوا و جیهان بینی و پێوانی ڕێگای ڕاست کە سەرەنجامەکەی ڕزگاری و چوونە ماڵی ئارخەیانی هەتاهەتایی و بەهەشتی بەرینە. هەروەک کە دەفەرموێت: «كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَاكَ فِی أُمَّةٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَا أُمَمٌ لِّتَتْلُوَ عَلَیهِمُ الَّذِی أَوْحَینَا إِلَیكَ وَهُمْ یكْفُرُونَ بِالرَّحْمَـٰنِ قُلْ هُوَ رَبِّی لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَیهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَیهِ مَتَابِ» ﴿ڕەعد:۳٠﴾
سەبارەت بە واتای «لسان قوم» لە ئایەتی «وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِیبَینَ لَهُمْ» یەکەم واتایەکی کە بە مێشک دەگات ئەوەیە کە هەر پێغەمبەرێک هاتبێ، بە زمانی گەلی خۆی هاتووە و بەو زمانە خەڵکی بانگهێشت کردووە کە ئەوە خۆی نیشانەیەکە لە لوتف و سۆز و ڕەحمەتی پەروەرێنەر هەمبەر بەندەکانی؛ بەڵام واتای گشتگیری «لسان قوم» ئەوەیە کە شارەزا و ئاگادار بە کولتوور و ئەدەبیاتی سەردەمی خۆی و گۆڕانکاری فکری و کولتووری و کۆمەڵایەتی و دۆخی ئەو کۆمەڵگایە بووە.
لەو ڕووەوە، جێی خۆیەتی کە بەپێی گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگا، شێواز و بەرنامە و ئامرازی شیکاریی و ڕاگەیاندنی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش بگۆڕێت و بەڕۆژ بکرێت. جێی سەرنجە کە گۆڕانکاری، سوننەت و یاسایەکە لە سوننەت و یاساکانی خوای گەورە بەسەر جیهانی کەون و بەدهێنراوەکانیدا و هەروەها هێمایەکە لە هێز و دەسەڵات و کارزانی پەروەرێنەر هەمبەر ژیان و تەنانەت بیر و ئایینزا و دابونەریت و خووی خەڵکی و هەروەها پێکهاتە کۆمەڵایەتی، کولتووری، ئابووری و سیاسییەکان لە چوارچێوە و لایەنەکانی ژیانی مرۆڤ.
بەو پێیە دەتوانین بڵێین واتای ئایەتی: «وَأَعِدُّوا لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الْخَیلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّكُمْ وَآخَرِینَ مِن دُونِهِمْ لَا تَعْلَمُونَهُمُ اللَّهُ یعْلَمُهُمْ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَیءٍ فِی سَبِیلِ اللَّهِ یوَفَّ إِلَیكُمْ وَأَنتُمْ لَا تُظْلَمُونَ» ﴿ئەنفال:٦٠﴾ پێویستیی گۆڕانکاری لە شێواز و بەرنامەکانی بانگەوازیی شیاوی دۆخی سەردەم و ڕۆژگار لەخۆی دەگرێت؛ وەک ئەوەیکە واتای بانگەشە بۆ لای خوا بریتییە لە واتاکان، بۆچوونەکان، شێواز و بەرنامە و ئامرازەکان کە ئامانجی شیکاری و ڕوونکردنەوەی تایبەتمەندیی و قازانج و لایەنە ئەرێنییە جیاوازەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بەراوردکردنی کۆتا پەیام لەخۆی دەگرێ و ناساندنی وێنای بەسۆزی ئایین و تەوفیقی جێبەجێکردنی فەرمانەکانی خوای گەورە و ڕێکخستنی ژیان بەپێی ڕێساکان و ڕێنماییەکانی خوایی و گەیشتن بە بەختەوەری و عاقبەت خێرییە.
قوڕئانی پیرۆز لەو بوارەوە جەخت دەکاتە کۆمەڵێک لە واتای وەک «پەیامی ڕوون»، «ئامۆژگاری خێر»، «خێرخوازی»، «بیرخستنەوە»، «نموونەی باش»، «وەڵامی خراپە بە چاکە»، «فەرمان بە چاکە و قەدەغە لە خراپە»، «ترساندن و موژدەدان» و «هاوکاری لەسەر چاکە و پارێزکاری». جێی سەرنجە که واتای بانگەوازی بەشێوەی گشتی، مێژوویەکی بەدرێژایی تەمەنی مرۆڤی هەیە و لەگەڵ خوڵقاندن و بەدیهاتنی مرۆڤ، بابەت و واتای بانگەوازیش بەدی هاتووە. سەرەتا لە بانگەوازی پێغەمبەران و نێردراوانی خوا بەپێی دۆخی کۆمەڵگای بەرباس و پێویستییەکانی تایبەتی هەر سەردەمە دەستی پێ کردووە تاکوو کۆتا پەیامهێنەر، هەر وەک قوڕئانی پیرۆز مێژووی پێغەمبەران و شێوازی بانگەشەی ئەوان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش لە ئاستێکدا باس دەکا و دەفەرموێت: «شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّینِ مَا وَصَّىٰ بِهِ نُوحًا وَالَّذِی أَوْحَینَا إِلَیكَ وَمَا وَصَّینَا بِهِ إِبْرَاهِیمَ وَمُوسَىٰ وَعِیسَىٰ أَنْ أَقِیمُوا الدِّینَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِیهِ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِینَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَیهِ اللَّهُ یجْتَبِی إِلَیهِ مَن یشَاءُ وَیهْدِی إِلَیهِ مَن ینِیبُ» ﴿شوڕا:١٣﴾
هێندێ جار کۆمەڵگایەکی سنووردار و گەلێکی تاک و پێغەمبەرێکی بێ کتێب (بەهۆی ئەوەیکە خەت و ئامراز و کەرەسەی نووسین دانەهاتبوون) و پێوەندیی ڕاستەوخۆ و ئامادەبوونی جەستەیی بە مەبەستی ڕوونکردنەوە، ڕاگەیاندن و وەڵامی پێداویستیی و داوای خەڵک و کۆمەڵگا تاکوو پەرەسەندنی بازنەی گەل و بەربڵاوی ئەو و ڕۆڵگێڕی کتێبی پێغەمبەر لە قۆناغی درێژخایەن لە تەمەنی بانگەوازیی پێغەمبەران و لە کۆتاییدا هاتنی پێغەمبەری ئیسلام و کۆتاهاتنی پەیام و پێغەمبەرایەتی و دەست پێکردنی خولێکی نوێی پێغەمبەرایەتی کە جیهانی و هەتاهەتاییە و ئامادەنەبوونی جەستەیی پێغەمبەر و جێگربوونی دەقەکانی قوڕئانی پیرۆز و سوننەتی پاکی پێغەمبەر و ڕاگوازتنی ئەمانەتی قورسی ڕاگەیاندن و بانگەشەی ڕوونکردنەوەی ئایین لە پێغەمبەرانەوە بۆ زانایان و بیرمەندان و ڕاهێنراوان و شوێنکەوتووانی ڕاستەقینەی پێغەمبەر(د.خ) تاکوو ڕۆژی پەسڵان.
ئێستا ئەو ئەمانەت و بەرپرسیارەتییە قورس و گرینگە و لە هەمان کاتدا جێ شانازییە لە دۆخی جۆراوجۆردا لەسەر شانی بڕواداران و بەتایبەت بزووتنەوە و لایەنەکان و چاکسازان و چالاکوانانی کۆمەڵایەتییە.
بەپێی دۆخی دەورووبەر و خەڵک و نیزامەکانی زاڵ بەسەر دونیای ئیسلامدا و فرەچەشنیی لە جۆری پێوەندی و هەڵسوکەوتی شارۆمەندان لەگەڵ کارگێڕان و لەگەڵ یەکتریش و هەروەها جیا لەوەیکە هێندێ جار بانگەوازی نزیکە لە زانست و زانیاری و ڕاستبینی و کارزانی و تێگەیشتن و سەلامەتی ڕوح و ڕەوان و دڵپاکی و هێندێ جار لە بەستێنێکی لێوانلێو لە دەمارگرژی، نەزانی، توندئاژوویی و زێدەڕۆیی، دواکەوتوویی، تێنەگەیشتن لە ڕاستییەکان، دەرفەت و هەستەکان، سۆز و ئاوات و ئامانجی ناڕاستانە و ئەستەم، دەخرێتە ڕوو و توێشوو و بەرهەمەکانی هیچ پێوەندییەکی لەگەڵ گەورەیی و گرینگی ئەو ئەمانەتە بەنرخە نامێنیت.
بۆیە دەتوانین بڵێین کە ڕێژەی سەرکەوتن لە بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە قورسە و پەیامە گرینگە و بڵاوکردنەوەی بەها بەرزەکانی ئیسلامی و ئینسانی بەشێوەیەکی ڕاوەستاو و کاریگەر، بە دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و ئەمانەتداری و تێگەیشتنی دروستی ئامانجەکانی شەریعەت و تێگەیشتنی دروست لە پەیامی سروش لە کات و شوێنی تایبەت و دۆخی باوی کۆمەڵگای بەرباس و هەروەها هێز و دەسەڵاتی هاوسەنگی نێوان بەدەستهێنانی قازانج و ڕەواندنەوەی گەندەڵی بەستراوەتەوە.
ئێوەی هێژا باش دەزانن کە پاراستنی مرۆڤ و پاراستنی کەرامەتی ئەو، تەوەری بانگەشەی پێغەمبەران و نێردراوانی خوا بووە، هەر وەک گەشە و نەشە و ژیانێکی مەعنەوی هاوتای ئارامی و ئاسوودەیی و سەرکەوتن، جێ سەرنجی سەرەکی پەیامەکانی شەریعەت بووە، چونکە ئامانجی سەرەکیی ئایینی پیرۆزی ئیسلام واتابەخشین بە ژیانی مرۆڤ و پاراستنی پێگە و شکۆی ئەو وەک جێگری پەروەرێنەری لەسەر زەوی و تەیارکردنی بەستێنی ئاوەدانکردنەوە و چاکسازی و ڕێنمایی بەرەو ژیانی پاک وەک تاک، بنەماڵە و کۆمەڵگایە، هەروەک دەفەرموێت: «يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ» ﴿الأنفال: ٢٤﴾ یا میفرماید: « أَوَمَن كَانَ مَيْتًا فَأَحْيَيْنَاهُ وَجَعَلْنَا لَهُ نُورًا يَمْشِي بِهِ فِي النَّاسِ كَمَن مَّثَلُهُ فِي الظُّلُمَاتِ لَيْسَ بِخَارِجٍ مِّنْهَا كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْكَافِرِينَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ» ﴿الأنعام: ١٢٢﴾
بۆیە ئەو ئایەتە، کەسانێکی کە وەڵامی بانگەشەی خوای گەورەیان داوەتەوە، خاوەن ژیانی ڕاستەقینە و ژیانێکی شیاوی پێگەی مرۆیی دەزانێت و ئەوانەی کە ڕوو لە بانگەوازی دین وەردەگرێن بە مردوو هەژمار دەکات. چونکە ئامانجی دینی پیرۆزی ئیسلام کە گەشە و پێشکەوتن و ڕزگاری و سەربەرزی و عاقیبەت خێرییە، پێوەندییەکی چڕوپڕی لەگەڵ قبوڵکردنی وشیارانە و ڕاستگۆیانەی ڕاسپاردە و فەرمانەکانی خوای گەورە و گوێڕایەڵی لە سوننەتە جوانەکانی پێغەمبەری ڕەحمەت(د.خ) و ڕێکوپێککردنی ژیانی دونیا بەپێی ڕێساکانی دادپەروەرانەی خواییە، هەروەک لە سووڕەتی غافردا دەفەرموێت: «وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ الرَّشَادِ ﴿٣٨﴾ يَا قَوْمِ إِنَّمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ ﴿٣٩﴾ مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَىٰ إِلَّا مِثْلَهَا ۖ وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُولَٰئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿٤٠﴾»
ئاشکرایە پەیامی دڵۆڤانەی ئیسلام تێکەڵی کۆمەڵێک واتای بەرزی وەک: خێرخوازی، مرۆڤدۆستی، ئاشتەوایی تەک خوا و کۆمەڵگای مرۆییە؛ چونکە تەواوی مرۆڤایەتی تاکوو ڕۆژی پەسڵان لە گەلی کۆتا پێغەمبەر هەژمار دەکرێ.
ئەوانەی وەڵامیان داوەتەوە بە گەلی موسوڵمان و ئەوانی تر بە گەلی بانگەشە نێو دەبرێن و پێوەندی و وتووێژی نێوان چاکسازان و چالاکوانان لەگەڵ خەڵک بەپێی حیکمەت، ئامۆژگاری خێر و وتووێژ بە جوانترین شێوەیە؛ ڕوونە کە بازنەی فەڕزە کیفاییەکان و جێبەجێکردنی ئەرک و گەیاندنی ڕوون و شیکاریی دروستی بەهاکانی ئیسلامی و ئینسانی و هەروەها هەوڵ بۆ کارامەکردن و بەرزکردنی ئاستی زانستی و تێکنۆلۆژی موسوڵمانان و هەروەها گەیشتن بە پێگەیەکی شیاو و هاوسان، زۆر بەربڵاو و جۆراوجۆرە؛ بۆیە بە لێکدانەوەی مامۆستا ئەحمەد ڕاشید(ڕەحمەتی خوای لێ بێت) بە ڕاستای پتەوکردنی ئیمان پێویستیمان بە پەروەردەیەکی پەرەگرتووی داهێنەرانە هەیە.
سەبارەت بە پێویستیی کاری گۆڕانکاری بانگخوازان لە چاولێکەری و گوێڕایەڵی کەسانی تر بۆ داهێنان و تێکۆشان و نوێخوازی و بەرهەمخولقێنی کتێبەکانی: «اصول افتاء و اجتهاد تطبیقی در فقه دعوت» باس لە سێ واتای گرینگ دەکات:
۱- پێویستی ڕەچاوکردنی روانگەی ئیجتیهادی و هەڵگۆزین لە بیر و بڕوا، بەرنامەڕێژی و هەڵوێست و دووریکردن لە چاولێکەری و بیرگرساوی لە ئایینزاکانی ڕابردوودا، بەهۆی گۆڕانکاری لە بارودۆخ و ئاڵۆزی ژیان و بەدیهاتنی بابەتگەلی نوێ لە پێوەندییەکاندا.
۲- سەرنجدان بە بەدیهاتنی زیاترین قازانج بۆ موسوڵمانان لەو خەباتکردنە و پێشگرتن و ڕەواندنەوەی گەورەترین گەندەڵی. ئەو جۆرە خەباتکردنێکە کە مالیک بنیاتی نا، پاشان عەزی کوڕی عەبدوسسەلام پەرەی پێ دا و دوای ئەو ئیبنی تەیمیە و قوتابییەکەی ئیبنی قەییم درێژەیان پێ دا. ئەو خەباتە بەرژەوەندی تەوەرە وردەوردە بوو بە چارەسەر کە زانایان هەرکات تووشی کێشە دەبوون، پەنایان بۆ دەبرد.
۳- گرینگیدان بە پەروەردەی تاقمێک لە زانایانی بانگخواز کە توانایی ئیجتیهاد و دەرکردنی فتوایان بۆ لایەنە ئیسلامییەکان هەبێت و پێناسەیەکی فیقهی و زانستی باش لە گۆڕانکاری لە دۆخی شەڕاوی و ئاشتەواییدا هەبێت، بەشێوەیەک کە لە تێگەیشتنی قوڕئان و فەرموودە و ڕای ئایینزاکان ورد بنەوە و بتوانن بەباشی بەرژەوەندییەکان و ئامانجەکان دیاری بکەن.
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاتە
بۆچوونهکان